ماوەی دوو ڕۆژە لەسەر یەك بانكی ناوەندی زیاتر لە 200 بۆ 270 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە ئەمەش بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییەی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزاند، كە هەر ئەمڕۆ نزیكەی 2 هەزار لە بەهاكەی لەدەستداوە.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا و دوێنێش بە 147 هەزار دینار بوو.
ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار شكا و بوو بە 145 هەزار دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلار و ئەمڕۆش 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبوو.