یارییەكانی ئەمڕۆی مۆندیال



 

ئەمڕۆ یارییەكانی مۆندیال لەنێوان هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا- تونس، دانیمارك- ئوستورالیا، ئەرجەنتین- پۆڵەندا، مەكسیك- سعودیە، ئەنجام دەدرێن.

كاتژمێر 6ی ئێوارە ی ئەمڕۆ لە كۆمەڵەی چوارەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و تونس ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە و لە هەمان كاتدا دانیمارك بەرامبەر ئوسترالیا یاری دەكات.

فەڕەنسا سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16ی جامەكە مسۆگەر كردووە، بەڵام هەوڵی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم دەدات، سێ هەڵبژاردەكەی تریش یەكێكیان دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

لە كاتژمێر 10ی شەو و لە كۆمەڵەی سێیەمیشدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پۆڵەندا بەرامبەر بەیەك یاری دەكەن و لە هەمان كاتدا هەڵبژاردەی مەكسیكیش ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە.

لەم كۆمەڵەیەدا هیچ تیپێكیان سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرنەكردووە و براوەی نێوانیان خۆی دەگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

پەڕلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای كار دەكات
پێت پەڕلەمان خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای كار دەكات
لەبارەی دیداری ئۆجالانەوە ڕوونكردنەوە درا
دوات لەبارەی دیداری ئۆجالانەوە ڕوونكردنەوە درا
پەیوەنیدر