بەهای دۆلار دابەزی و بانکی ناوەندی قەبارەیەکی گەورەی دۆلاری خستەبازاڕەوە.
کەمتر لە مانگێکە بەهای دینارە بەردەوام دادەبەزێت، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دینار بەرزبووەوە.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥هەزار و ٦٥٠ دینارە، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ٢٧٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
لەو بڕە ٢١٦ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلار بەشێوەی حەواڵە، ٥٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دینار بەشێوەی نەختینە خراوەتە بازاڕەوە.