نرخی دۆلار دابەزی



بەهای دۆلار دابەزی و بانکی ناوەندی قەبارەیەکی گەورەی دۆلاری خستەبازاڕەوە.

کەمتر لە مانگێکە بەهای دینارە بەردەوام دادەبەزێت، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دینار بەرزبووەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٥هەزار و ٦٥٠ دینارە، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ٢٧٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

لەو بڕە ٢١٦ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلار بەشێوەی حەواڵە، ٥٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دینار بەشێوەی نەختینە خراوەتە بازاڕەوە.

 

پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا بە یەک تیم کاربکەن
پێشت پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا بە یەک تیم کاربکەن
کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
دواتر کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار