سبەینێ بەنزینی حكومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێك لە 20 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر بڵاویكردەوە، سبەینێ بەنزینی حكومی لە 20 بەنزینخانە بەردەست دەبێت بۆ شۆفێران.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لیترێك بەنزینی حكومی بە 800 دینار دەدا بە شۆفێران.