ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئاشكرای دەكات، كە مامۆستایه‌كی كۆلێژی یاسای زانكۆی موسڵی له‌كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیل له كچه خوێندكارێك دەستگیر كردووە.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی نه‌ینه‌وا پاش به‌دواداچوونی ورد و چاودێری له گه‌ڕه‌كی حه‌دبا له موسڵ، مامۆستایه‌كی كۆلێژی یاسایان له زانكۆی موسڵ له‌كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیل له كچه خوێندكارێكی ماسته‌ر ده‌ستگیركرد”.
ڕاشیگەیاندووە، “مامۆستاكه له به‌رامبه‌ر ڕاپۆرتێك بۆ كچه خوێندكارێكی ماسته‌ر داوای 500 دۆلاری كردووه و له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌كه له كچه خوێندكاره‌كه ده‌ستگیركراوه”.
ئاشكراشی كردووە، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌پێی ماده‌ی 160ی ساڵی 1983 مامۆستاكه‌ی دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.