بڕیارێكی دیكە بۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت دەركرا



وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق داواكارییەكی وەزارەتی پەروەردە بۆ بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوە وەزارییەكانی پۆلە كۆتاكان ڕەتدەكاتەوە.

هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، وەزارەتی پەروەردە داوایەكی پێشكەشكردووە بۆ بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوە وە زارییەكاندا وەك ئەوەی هەموو ساڵێك ڕوودەدات.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی پەیوەندییەكان داواكەی ڕەتكردۆتەوە بۆ بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەمساڵدا لە كاتژمێرەكانی تاقیكردنەوە وەزارییەكانی پۆلە كۆتاكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتەكەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هەڵدانی مانگی دەستكردی عێراقی دەكات.

لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، كە ڕەزامەندییان وەرگرتووە بۆ هەڵدانی یەكەم مانگی دەستكردی عێراقی.

 

قەیسی، نهێنی جوانی پێست و پاراستنی ڕیخۆڵە و چاوەكان
پێت قەیسی، نهێنی جوانی پێست و پاراستنی ڕیخۆڵە و چاوەكان
عێراق داوایەكی حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووان پەسەند دەكات
دوات عێراق داوایەكی حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی دەرچووان پەسەند دەكات
پەیوەنیدر