قەیسی، نهێنی جوانی پێست و پاراستنی ڕیخۆڵە و چاوەكان


وەك پزیشكێكی گیادەرمانی دەڵێت: قەیسی گەوھەرێکە بەتایبەتی بۆ کێشەی قەبزی و چاو و جوانکردنی پێست.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان ئاماژەی بەوەكردووە، قەیسی یەکێکە لەو میوانەی کە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، بە ھۆی بوونی چەندین جۆری ڤیتامین و دژەئۆکسان، کە بۆ جەستەی مرۆڤ بەسوودە.

گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-
– باشترین سوودی قەیسی چارەسەرکردنی کێشەی قەبزییە بۆ ماوەیەک بەردەوام ڕۆژانە بخوات.
– توانای بینینی چاو بە بەھێزی دەھێڵێتەوە و ڕێگریی لە کزبوونی دەکات.
– رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
– بەھۆی بوونی ماددەی ئاسن و مس لە پێکھاتەکەیدا ژمارەی خرۆکە سوورەکانی ناو خوێن زیاد دەکات.
– ھاوسەنگی ترشی ناو گەدە ڕێک دەخات.
– هەوکردن و کێشەکانی ڕیخۆڵە چارەسەر دەکات.
– بەرداخێک شەربەتی قەیسی لەگەل ١ کەوچک ھەنگوین بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش .
– بۆ زیبکەی گەنجانە و پیست سوتانی بەر ڕۆژ سوودی ھەیە.
– بەھۆی بوونی ڤیتامین k ناھێڵێت خوێن بمەیەت، ھەروەھا خوێن بەربوونیش ڕادەگرێت.
– كار دەكات بۆ هاوسەنگی شلەمەنی لەش و بەهێزكردنی ماسولكەكان و لێدانی دڵ و دژی نەخۆشییەكانی دەمار و خوێنبەرەكانە، ڕیگری دەكات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، چونکە سەرچاوەیەكی گرنگی پۆتاسیۆم و ئاسنەكانە
– به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
– رێگری ده‌كات له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
– بۆ چالاک کردنی جگه‌ر و سپڵ و گورچیله‌.
– ئه‌و رۆنه‌ی له‌ ناوكی قه‌یسی دروست ده‌كرێت زۆر سوودی بۆ پێست و قژی وشك هه‌یه‌.
– ڕەحم بەهێز دەکات هەروەها لە خوێن بەربون دەیپارێزێ لەکاتی دووگیانیدا.
– ئێسک بەهێز دەکات..

كاریگەری خراپی قەیسی چییە؟
– زۆر خواردنی باش نیە.
– ئافرەتی دووگیان کەم بیخوات.
– ئەوانەی کێشەی گورچیلەیان ھەیە کەم بخۆن.
– ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان دادەبەزێت ئاگادار بن!
– ئەوانەی سکچوونیان ھەیە نابێت بیخۆن.

بەرپرسێكی باڵای ڕوسیا لە هەوڵی كوشتن ڕزگاری بوو
پێشت بەرپرسێكی باڵای ڕوسیا لە هەوڵی كوشتن ڕزگاری بوو
بڕیارێكی دیكە بۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت دەركرا
دواتر بڕیارێكی دیكە بۆ هێڵەكانی ئینتەرنێت دەركرا
پەیوەندیدار