بەهۆی خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەهای ئەو دراوە ئەمریكاییە بەرامبەر بە دیناری عێراقی شكا.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا.
ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار شكا و بوو بە 146 هەزار و 750 دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن كەمێك بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 80 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبوو.