ساڵانە دەیان هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایان



٦١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایاندا تێپەڕی، بەڵام مامۆستایان بەردەوام کێشەی دامەزراندن و مووچەیان هەیە، ساڵانە دەیان هێرش بۆ سەر مامۆستایان دەکرێت.

لە ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٦٢ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دامەزرا،  ئەرکی پارێزگاریکردنە لە مافەکانی مامۆستایان، ساڵانە لە یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایاندا زۆرینەی وەزارەتی پەروەردە و لایەنە سیاسییەکان پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەکەن.

بەرهەم مستەفا، سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەکان لە ڕووی دروشم و پیرۆزبایی بۆ یەکێتی مامۆستایان کێشەی نییە، هەموویان دەڵێن قەرزانی مامۆستایانن، بەڵام کەسیان ئامادەنین ئەو قەرزە بدەنەوە، ئەوەی دەیڵێن تەنها قسەیە.

ئاشکرای دەکات، ساڵانە دەیان حاڵەتی هێرشکردنە سەر مامۆستایان، بەشێوەی جەستەیی و دەروونی دەکرێتە سەر مامۆستایان، لەبەر ئەوە پێویستیان بە یاسایەک بۆ پارێزبەندی مامۆستایان هەیە.

پێنج یەکی پڕۆسەی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست بەڕێوەی دەبەن، بەڵام نە دادەمەزرێن و نە هیچ مافێکیشیان وەک مامۆستایانی دامەزراو هەیە، بەرهەم مستەفا دەڵێت “چەندین جار داوای دامەزرانی وانەبێژان و پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی دامەزراومان کردووە، بەڵام هەمیشە بە بوونی کێشەی دارایی وەڵاممان دەدەنەوە، هیوادرین ئەم یادە ببێتەوە هۆکارێک تا حکومەت ئاوڕ لە مامۆستایان بداتەوە”.

 

 

 

سەرۆکی ئۆکراین گەیشتە بەریتانیا
پێت سەرۆکی ئۆکراین گەیشتە بەریتانیا
بایدن، کێ دەیباتەوە با بیباتەوە
دوات بایدن، کێ دەیباتەوە با بیباتەوە
پەیوەندیدار