تەقە لە پەرلەمانتارێکی یەکێتی کرا و پاسەوانێکی برینداربوو



كاروان گه‌زنه‌یى، په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگارى بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌كاروان گه‌زنه‌یى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاندووە:” له‌نزیك قه‌زاى كۆیه‌، ته‌قه‌ له‌كاروان گه‌زنه‌یی كراو پاسه‌وانێكى بریندار بووه‌”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووەم هه‌وڵه‌كه‌ تیرۆرستیهیە و ڕاسته‌وخۆ بۆ تیرۆركردنى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى بوه‌، به‌ڵام خۆی سەلامەتە و تەنها پاسەوانێکی بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بە وتەی سەرچاوەکە ئێستا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ئێستادا له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستى پێكردوه‌.

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کۆتاییدایە .. ئەردۆغان یان کلچدار ئۆغڵو؟
پێشت جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کۆتاییدایە .. ئەردۆغان یان کلچدار ئۆغڵو؟
شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
دواتر شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە
پەیوەندیدار