شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە


سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتيیان دەكاتەوە بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، سایدی ڕۆیشتن لە شەقامی مەلیك مەحمود 60 مەترییەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا (عەلوەی كۆن) دادەخرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە سبەینێوە دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ەوە بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، سایدی رۆیشتن لە شەقامی مەلیك مەحمود ٦٠ مەترییەوە بەرەو شەقامی ئیبراهیم پاشا (عەلوەی كۆن) دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سایدی چوون لە شەقامی ئیبراهیم پاشاوە بەرەو شەقامی مەلیك مەحمود ٦٠ مەتری بە رووی شۆفێراندا كراوە دەبێت.

تەقە لە پەرلەمانتارێکی یەکێتی کرا و پاسەوانێکی برینداربوو
پێشت تەقە لە پەرلەمانتارێکی یەکێتی کرا و پاسەوانێکی برینداربوو
پەیامێک لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە
دواتر پەیامێک لە سەلاحەدین دەمیرتاشەوە
پەیوەندیدار