بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٣،٣ پلە، پارێزگای ئانتاڵیای باشووری ڕۆژئاوای توركیای هەژاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكراوەتەوە، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٣،٣ پلە پارێزگای ئانتاڵیای هەژاندووە كە ناوەندەكەی قەزای دۆشەمەئاڵتی بووە.
باس لەوەش كراوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٥،٣٤ كیلۆمەتر ڕوویداوە و لە قەزاكانی دەوروبەریشیدا هەستی پێ كراوە.
لەبارەی زیانە ماڵی و مرۆییەكانەوە زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.