زێلێنسكی: دۆخی بەرەی جەنگ سەختە



 

ڤۆلۆدۆیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراین، ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە شكستی گەورە لە بەرەكانی جەنگ لە ناوچەی دۆنێتسك سەربە ئۆكراین و دۆخی بەرەی جەنگ سەختە.

زێلێنسكی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا دەڵێت: هێزەكانی ڕووسیا بەتایبەتی لە بەری دۆنێتسك هەوڵی پێشڕەوی دەدەن، بەڵام سوپای ئۆكراین سەركەوتووانە بەردەوامن لە شكاندنیان.

زێلێنسكی بانگەشەی ئەوەی كرد، لە ناوچەی دۆنێتسك سوپای ڕووسیا زیانی زۆری بەركەوتووە و هێزەكانی ئۆكراین ڕێگە نادەن یەكەكانی ڕووسیا پێشڕەوی بكەن.

هەروەها باسی لەوە كرد، هێزەكانی ڕووسیا هەوڵ دەدەن ئەو ناوچانەی لە لۆهانسك كۆنتڕۆڵیان كردووە بەدەستیانەوە بمێنێتەوە و لە ناوچەی خاركێڤ و باشووری ئۆكراینیش پێشڕەوی بكەن.

زێلێنسكی باسی لەوەش كرد، ڕووسیا بە دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراین تاوانێكی ئەنجام داوە، لەبەرئەوە بەچڕی هەوڵ دەدەن بۆ دادگاییكردنی بەرپرسانی باڵای سیاسیی و سەربازیی ڕووسیا.

وتیشی: هاریكاریمان لەگەڵ دادگای سزای نێودەوڵەتییدا دروستكردووە و ئەو پەیوەندییەش زیاددەكەین، بەڵام بە داخەوە ئامڕازەكانی یاسای نێودەوڵەتیی كە ئێستا هەن بەس نین بۆ دادپەروەری.

ناوبراو بەپێویستی زانی دادگایەكی نێودەوڵەتی دروست بكرێت بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانەی لە ئۆكراین جەنگیان دەست پێ كرد، جگە لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان، دادگایەكی تایبەت پێویستە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی دەستدرێژییەكە لە ئەستۆ بگرێت “ئێمە هەموو شتێك دەكەین بۆ ئەوەی دادگایەكی لەو شێوەیە دروست بكەین”.

ژنێك بە سوتاوی دەخرێتە چاڵەوە و كچەكەی بە ملوانكەكەی دەیناسێتەوە
پێت ژنێك بە سوتاوی دەخرێتە چاڵەوە و كچەكەی بە ملوانكەكەی دەیناسێتەوە
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە
پەیوەنیدر