کەسێک لە بازاڕی سلێمانی دەستگیرکرا، کە ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی دزیوە، پێشتریش هەر بە تاوانی دزی پێنج ساڵ زیندانی کراوە.
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە ڕەگەز عەرەبی دەستگیرکردووە، کە لە شاری هەولێر ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی دزیوە، دواتر بۆ سلێمانی هاتووە، بەشی نەهێشتنی تاوانی لە ناو بازاڕ دەستگیری کردووە.
ئەو تۆمەتبارە دوو ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی دزیوە، پاش گومان لەوەی ئەو کەسە ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی پێیە و لێکۆڵینەوە پۆلیس توانی دەستگیری بکات.
تۆمەتبارەکە ناوی (م.س.غ) بەڕەگەز عەرەبە، پێشتریش هەر بە تاوانی دزیکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ حکومدراوە.