له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆكی ئۆكراینا، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و گه‌وره‌ترین هاوکاری سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا دەباتەوە بۆ کیێڤ.
ڤۆلۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە ١٤ – ٥ ٢٠٢٣ گەیشتە به‌رلین، کە لەم سوردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەڵمانیا و ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە دیداری دەبێت.
گهشتهکەی ڤۆلۆدمێر زیلینسكی له كاتێكدایە وڵاتەکەی خۆی بۆ گەورەترین بەرپەرچدانەوەی مۆسکۆ ئامادە دەکات.
پەیوەست بە سەردانەکەی ڤۆلۆدمێر زیلینسكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كردووەتەوە، گه‌وره‌ترین كاروانی هاوکاری سه‌ربازی، کە بههاکەی سێ ملیار دۆلارە دەدەنە ئۆکراین.
ئه‌ڵمانیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ڕووسیا ئۆکراین، رەخنەی ئەوەی لیدەگیرا کە وەک پێویست هاوکاری ئۆکراین ناکات و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپایی رەخنەیان ئاڕاسەتەکرد، بەڵام لە ئێستادا وەک یەکێک لە لایەنە گەورە و دیارەکان لە ڕووی دابینی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین دەبینرێت.