بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی لە هەرێمی كوردستان هەژاند و زۆربەی هاووڵاتیان هەستیان پێ كردووە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا و لە كاتژمێر 5:18 خوولەك بوومەلەرزەیەك سنووری هەردوو شارۆچكەی خانەقین و كەلاری هەژاندووە.
ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بەگوڕی 4.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر و لەقوڵایی 10 كیلۆمەتر لەناخی زەوی ڕوویداوە.
ئاشكراشی كرد، چەقی بوومەلەرزەكە گوندی (عەین هیلال) بووه لە شارۆچكەی خانەقین بەدووری 39 كیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچكەی كەلار.