چوارچێوەی هەماهەنگی 4 دۆسیە لەگەڵ سودانی یەكلایی دەكاتەوە



سەرکردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئاشكرای دەكات، لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ سەرۆك وەزیران تاوتوێی 4 دۆسیەی گرنگ دەكرێت، بەتایبەتیش بودجە و گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەت.

توركی ئەلعەتبی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، “لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی 4 دۆسیە، کە بریتین لە گۆڕانکاری وەزاری و چارەسەرکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بەتایبەت پرسی کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، یەكێكی دیكە لەو دۆسیانەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە، دۆسیەی ئاوە لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی سامانە ئاوییەکان لەسەر دابەزینی خەزانی بەنداوەکانی وڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی زانیارییەکان 3 وەزیر گۆڕانکاریەکە دەیانگرێتەوە، قۆناغی دووەمیش هەیە، کە دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت و هەموو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی بژاردەکانی گۆڕانکاری دەکەن بەپێی پرەنسیپی هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنە، بەجۆرێك بە نەرمی و بە دادپەروەری یەكلایی بكرێتەوە”.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتوویەتی، “تا ئێستا هیچ ڤیتۆیەک لەسەر هیچ گۆڕانکارییەک لەلایەن هیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە”.

بە وێنە و ڤیدیۆ؛ منداڵێك بە یەك چاوەوە لەدایك دەبێت
پێت بە وێنە و ڤیدیۆ؛ منداڵێك بە یەك چاوەوە لەدایك دەبێت
بۆ گەشتی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران بڕیاری نوێ‌ درا
دوات بۆ گەشتی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران بڕیاری نوێ‌ درا
پەیوەنیدر