كارەبای نیشتمانی زیاتر دەبێت



ووەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە كارەەبای نیشتمانی زیاتر دەبێت ئەوەش بەهۆی بەگەڕخستنی چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنان.

كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێدانی كارەبای نیشتمانی زۆر باشتر بووە و ئەگەر بەراوردی بكەیت بە ساڵی ڕابردوو كارەبای زیاتر دراوە بە هاووڵاتیان.

ئاشكراشی كرد، هۆكاری زیاتربوونی كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە بۆ بەگەڕخستنی چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، كە لەم مانگەدا 500 مێگاواتی دیكە هاتۆتە ناو تۆڕی كابەرای نیشتمانی.

وتیشی، “ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم كاریگەری لەسەر كارەبا هەبووە، كە لە ناوچەكانی گەرمیان و خورمەڵە غاز بەرهەمدەهێنرێت، كە ئەگەر دەرهێنانی نەوت نەبێت غازیش نابێت”.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕاگیراوە بەهۆی بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریس، كە لە بەرژەوەندی عێراق دژی توركیا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەریكرد، كە بەهۆی ڕاگرتنی نەوتەوە بەرهەمهێنانی غازیش بۆ هەندێك وێستگەی كارەبا، كە بە غاز ئیش دەكەن كەم بۆتەوە.

ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت
پێت ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت
كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار قەدەغە كرا
دوات كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار قەدەغە كرا
پەیوەنیدر