زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی شیکاگۆ ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە



توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکی ئەمریکی دا، بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی شاری شیکاگۆ لە ئەمریکا کە سێیەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە، لانیکەم جارێک لەڕێی چەکەوە تووشی توندوتیژی و دەستدرێژیکرنەسەر بوون، هاووڵاتیانی ئەمریکیی بە رەگەز ئەفریقییەکان و ئیسپانییەکان زیاتر ئەگەری برینداربوونیان هەبووە.

 

بەپێی توێژینەوەکە، “لەسەدا ٥٦ی بەشداربووانی بەڕەچەڵەک ئەمریکی ئەفریقایی و ئیسپانی لە توێژینەوەکەدا ڕایانگەیاندووە، پێش تەمەنی چل ساڵان تووشی توندوتیژی بوونەتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی چەک، لە بەرامبەردا تەنها لەسەدا ٢٥ی دانیشتوانی سپی پێست تووشی توندوتیژی لەو جۆرە بوون.

 

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەدات، لە کۆی ٢٤٠٠ بەشداربوو کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە، ١٥٥ کەسیان لانیکەم جارێک تەقەیان لێکراوە و لەسەدا ٥٠ی بەشداربووانی سەرجەم نەتەوەکانیش شایەتحاڵی تەقەکردن بوون، لەسەر کەسێک.

 

چارلز لانفێر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە پەیمانگای تاوانناسی لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: ” ڕەشپێستەکان بەتایبەتی زۆرجار لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر جیاوازدا دەژین، مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ توندوتیژی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی شیکاگۆ لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا بەدەست زەبر و زەنگەوە دەناڵێنن لە ئەنجامی بینینی تەقەکردن و  حاڵەتەکانی کوشتن”.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٥٨ دەفتەر دۆلاری بردبوو
دواتر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٥٨ دەفتەر دۆلاری بردبوو
ەیوەندیدار