تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٥٨ دەفتەر دۆلاری بردبوو



مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە بەفێڵ بڕی ٥٨ دەفتەر و ٦٥٠٠دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندبوو .
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردووە بەوەی ٤ كیلۆ ئاڵتونی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە ٣٢ دەفتەر و ٦٥٠٠ دۆلار بەڵام دوای حەوڵەكردنی پارەكە بۆی كەسەكە هەڵاتووە .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەتووە كە تۆمەتبار بڕی ٥٨دەفتەر و ٦٥٠٠دۆلاری بەفێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتووە بە جۆرێك لە دۆسیەیەكدا بڕی٣٢ دەفتەر و ٦٥٠٠دۆلارو لە دۆسیەیەكی تردا بڕی 20 دەفتەر دۆلارو لە دۆسیەیەكی تریشدا بڕی ٦ دەفتەر دۆلار كە لەڕێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ‌ سەندون و لە سێ‌ دۆسیەی فێڵكردن داواكراوە .

لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ع،ع لەدایكبووی ١٩٩٦) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی شیکاگۆ ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە
پێت زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی شیکاگۆ ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ‘نۆک’ە
دوات ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ‘نۆک’ە
پەیوەنیدر