خەزعەلی: مۆساد عەلی کوڕی ئەبی تالیبیان تیرۆرکردووە



قەیس خەزعەلی ئەمینداری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی بە کوشتنی ئیمامی عەلی تۆمەتبار دەکات.

 

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە میانی کۆڕێکی تایبەت بە “بیری مەهداوی” سەبارەت بە ئیمام عەلی قسە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات، کە “خاوەن ئاڵا سوورەکان و مۆساد لە پشت تیرۆرکردنی عەلی کوڕی ئەبی تالیبەوەن.

 

ئەم وتانەی خەزعەلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێکی گاڵتە ئامێزی بەدوای خۆیدا هێناوە و سەدان تێچێنی گاڵتە ئامێز بۆ قسەکانی ناوبراو نوسراوە و بە قسەیەکی گاڵتەجارانەی ناو دەبەن.

 

قەیس خەزعەلی، دەڵێت: موسادی ئیسرائیل ئەو دەستەیە کە لە پشت کوشتنی خەلیفە عەلی بن ئەبی تالیبەوەیە و عەبدولڕەحمان بن مەلجیمی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکە ڕاسپاردبوو.

 

پێشتریش لە گوتاری نوێژی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ کە شیعەکانی عێراق رۆژی شەممە 22-4-2023یان بە یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرد، ئەمینداری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق، باسی سەدام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراقی کرد و لەبارەی رەچەڵەکییەوە وتی؛ “پشکنینی (DNA) بۆ سەدام حوسێن کراوە و دەرکەوتووە بنەچەی بۆ هیندستان دەگەڕێتەوە و هیندییە”.

زیندانییەک شێوازە ترسناکەکانی ئەشکەنجە لە گوانتانامۆ بە وێنە دەخاتەڕوو
پێت زیندانییەک شێوازە ترسناکەکانی ئەشکەنجە لە گوانتانامۆ بە وێنە دەخاتەڕوو
پرسی هەڵبژاردنی تورکیا تێڕوانینی جیا لەناو حزبە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات
دوات پرسی هەڵبژاردنی تورکیا تێڕوانینی جیا لەناو حزبە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستان دروستدەکات
پەیوەندیدار