برنجی ئۆرۆگوایی و ئەرجەنتینی گەیشتە عێراق



کەشتییەکی بارهەڵگر، کە ٣٣ هەزار تەن برنجی بەشەخۆراکی هاووڵاتییانی لە خۆ گرتووە گەیشتووەتە عێراق و بەم زووانە لە چوارجێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

 

لەما هاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر گەیشتوەتە بەندەری ئوم قەسر، کە ٣٣ هەزار تەن برنجی بەرهەمهێندراو وڵاتی ئۆرۆگوای و ئەرجەنتینی هەڵگرتووە.

 

لەما هاشم موسەوی دەڵێت؛ ئەو بڕە برنجە بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانە و تیمێک لە بنکەی کوالێتی کۆنتڕۆڵ پشکینینی سەرەتایی بۆ دەکەن دوای پشکنین دەدرێتە بریکارەکانی خۆراک تا دەبەشی سەر هاووڵاتیانی بکەن.

بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی داهاتویەکی سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان
پێشت بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی داهاتویەکی سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو
دواتر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو
پەیوەندیدار