مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر بهبهشی پۆلیسی شارهزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو.
بەپێی راگەیەنراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەکەوە کە ٤٤٨ سەر مەڕی دابوو بەکەسێک کە بۆی بەخێو بکات، بەڵام کەسەکە مەڕەکانی لەشوێنێکدا حەشار دابوو بەنیاز بوو بیانفرۆشت، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا مەڕەکان بدۆزرێتەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە؛ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، پاش بڕیاڕی دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر بهبهشی پۆلیسی شارهزوورەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، أ) کە لەدایکبووی ١٩٩٥ بەبڕیاڕی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.