ئیسرائیل دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ غەززە رادەگرێت

  • 197 بینین

ڕۆژی هەینی ١٢ – ٥ – ٢٠٢٣ ئیسرائیل بڕیاریدا دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە بە نێوەندگیری میسر ڕابگرێت، هاوکات هێرشەکانی ئیسرائیل و هێرشە مووشەکییەکانی سەر ئیسرائیل لە غەززەوە بەردەوامن.

 

میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری “بەرپرسێکی باڵا”وە پشتڕاستیان کردەوە کە ” ئیسرائیل کاردانەوەی گەورەی دەبێت” دوای ئەوەی دوو موشەک ئاراستەی قودس کران، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەرەسەندنی ڕووداوەکانی نێوان ئیسرائیل و هێزە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە.

 

هاوکات بەهۆی بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکان لە کەرتی غەززەوە، ئیسرائیل بڕیاریدا دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە بە نێوەندگیری میسر ڕابگرێت و خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی توند ئامادە دەکات.

 

بەرزبوونەوەی نرخی مەعکەرۆنی لە ئیتاڵیا هەرای ناوەتەوە
پێشتر بەرزبوونەوەی نرخی مەعکەرۆنی لە ئیتاڵیا هەرای ناوەتەوە
“حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له‌رێگه‌یه‌وه‌ بەڵێن به‌ خەڵک بدات”
دواتر “حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له‌رێگه‌یه‌وه‌ بەڵێن به‌ خەڵک بدات”
پەیوەندیدار