حاخامێکی ئیسرائیلی، هیرشێکی توند دەکاتە سەر عەرەب


حاخامێکی ئیسرائیلی هێرشێکی توند دەکاتە سەر عەرەب و دەڵێت، عەرەب گەورەترین هەڕەشەن لەسەرمان و لەناویشیاندا میسرییەکان دژە جوولەکەترین گەلی جیهانن.

 

یەشیڤا هاگاری ئیدلشتاین، کە حاخامێکی جوولەکەیە و لە یەکێک لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل دەژی، دەڵێت؛ هەڕەشەی ترسناک لەسەریان لە ئێستادا عەرەبەکانن، ئەوان وەک دوژمنێکی سەرسەخت دەوریان داوین.

دەشڵێت؛ میسرییەکان لەو گەلەن کە زۆرترین ڕقیان بەرامبەر جوولەکە هەیە و دژە جولەکەترین گەلی جیهانن.

 

ئەو حاخامە دەڵێت؛ پێویستە ئەوانەی پەیڕەوی لە تەورات دەکەن، جا لە هەر جێیەکی جیهانن، ئەم مەترسییە بە هەند وەربگرن و ئەرکە لە سەر شانیان دوژمنەکانی ئیسرائیل کۆتایی پێ بهێنن.

 

ئەو حاخامە توندڕەوە جولەکەیە، ئەوەشی وتووە؛ تەنانەت لە خاکی ئیسرائیلدا، لەلایەن دوژمنەکانەوە دەورە دراوین، هەموو گەلان ڕقیان لێمانە، پێویستمان بە موعجیزەی پەروەردگارە بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت.”

 

کورد و زمانەکەی لە دڵی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
پێشت کورد و زمانەکەی لە دڵی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
سبەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
دواتر سبەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار