توركیا مووچەی فەرمانبەرانی زیاد كرد



سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا بە زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران و كەمترین مووچەی بە نزیكەی 22 هەزار لیرەی توركی، كە دەكاتە نزیكەی هەزار و 125 دۆلار دیاریكرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە مەڕاسیمێكی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی، كە خۆی یەكێكە لە كاندیدەكان ڕایگەیاند، “حكومەتەكەی مووچەی فەرمانبەرانی حكومی بە ڕێژەی كەمتر لە كرێكارانی كەرتی گشتی لە مانگی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ بەرز دەكاتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، كەمترین مووچەی فەرمانبەرانی حكومی لە توركیا، بەپێی ئەم بڕیارە دەگاتە 22 هەزار لیرەی توركی و زیادكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە مووچەی خانەنشیناندا ڕەنگدەداتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی هەڵئاوسانەوە، پێشتر ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاری زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەركرد و لە ئێستاشدا حكومەتی عێراق خەریكی داڕشتنەوەی پلەبەندی نوێیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، كە كەمترین مووچەی بنەڕەتی دەكات بە 450 هەزار دینار.

کەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە؟
پێت کەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە؟
زانیاری نوێ‌ لەسەر پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران
دوات زانیاری نوێ‌ لەسەر پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران
پەیوەنیدر