داوای تۆماركردن و پێدانی تابلۆ بە ماتۆڕسكیل دەكرێت



ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات بۆ “كەم كردنەوەی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو” ڕێگای پێویست بگرێتە بەر بۆ تۆماركردن و پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێل.

كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیاداشتێك لە ڕێگای سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەوە داوامان كردووە وەزارەتی ناخۆ ڕێگاچارەی گونجاو و پێویست بگرێتەبەر بۆ تۆماركردن و پێدانی ژمارە و تابلۆ بە ماتۆڕسكیل.

ڕاشیگەیاند، ئەمە كارە لە پێناو كەمكردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆی نەخوازراوە، كە ڕۆژانە گوێبیستی دەبین و چەندین گەنج بەوهۆیەوە دەبنە قوربانی ئەمە سەرەڕای زیانە مادییەكان.

لە ئێستادا ژمارەی ماتۆڕسكیل بەشێوەیەكی بێشومار لەسەر شەقامەكان زیادیان كردووە و بەشیی زۆری بەدەست گەنجانەوەیە و هەندێكی كاری “دیلیڤەری” پێ‌ دەكرێت و زۆرینەی بێ‌ تابلۆیە و بەبێ‌ مەرجەكانی سەلامەتی لێدەخوڕدرێن، كە ئەمەش زۆرجار كارەساتی نەخوازراوی لێ‌ دەكەوێتەوە.

زانیاری نوێ‌ لەسەر پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران
پێت زانیاری نوێ‌ لەسەر پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران
“ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد هۆكاری بۆردومانەکانی توركیایە”
دوات “ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد هۆكاری بۆردومانەکانی توركیایە”
پەیوەندیدار