سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی پەسەندکردنی پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامەکەیدا، دەڵێت:” به گه‌رمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان) لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەکەم”.
دەشڵێت:”پەسەندکردنی هەموارکردنی ئەم یاسا گرنگە، كه هەوڵێکی هاوبەشی حکومەته بە هاوکاری و پشتیوانیی باشترین شاره‌زایانی جیهانی، هەنگاوێکی ديكەیە لە پرۆسەی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گه‌یشتن به حکومەتێکی تەواو دیجیتاڵی له کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “لە هەموو گفتوگۆكانم لەگەڵ گەنجان، بازرگان، خاوەنکار و وەبەرهێنەران، هەست بەوە دەکەم کە سەرمایەیەکی مرۆیی گه‌وره‌ی شاراوەمان هه‌یه. لە چەندین بۆنە و دیداردا، داواكاریی گه‌نجه‌كانمان بۆ به دیجیتاڵكردن، چاکسازی کەرتی بانکی، ڕوونی و شەفافییەتی باج و نەهێشتنی بیروكراتی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی پێگەیشتووە کە هه‌مووی به گرنگییه‌وه، كاریان له‌سه‌ر كراوه. ده‌بینین كه سەرکردە گەنجەکانمان کاریگەربوون لە نێو کۆمەڵگه‌کەیان و لە جیهانی ئه‌لكترۆنیدا. پێشکەوتنەکانیان بەهۆی ئەوەیە کە کاتێک حکومەت زه‌مینه و سەرچاوەی پێویست بۆهاووڵاتییە بەتواناکانی دەستەبەر دەکات، ئه‌وا پێشکەوتنی گه‌وره بەدەست دەهێنن.”.
مه‌سرور بارزانی راشیگەیاند: “لەم کابینەیەدا، بەرکارکردن و هەموارکردنی ئه‌م یاسایەمان کردە کاری لە پێشینە، بۆ دابینکردنی چوارچێوەی یاسایی پێویست بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان و حکومەت، تا بە تەواوی واژۆی ئه‌لكترۆنی به‌كاربهێنن. بێگومان ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەم كارانه بکەین، چونکە ئایندەی دیجیتاڵی کوردستان و ده‌رخستنی توانا ڕاستەقینەکان، پێویستی بە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگه هەیە بۆ ئەوەی به‌یه‌كه‌وه کار بکەن”.