سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر



بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 

محەمەد شیاع سودانی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق راستەوخۆ دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر، بە هێلیکۆپتەری تایبەت گەیشتە بارزان .

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی ئایاری ٢٠٢٣، هەریەک لە سەرۆکوەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی گەیشتنە شاری هەولێر.

 

هاوکات چەندین دیپلۆماتکار و کەسایەتی سیاسیی ناوخۆ و بیانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی دەکەن.

پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
پێت پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێرە
دوات سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێرە
پەیوەنیدر