ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار ڕیكۆردی نوێی تۆمار كرد و 147 هەزاری تێپەڕاند.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە كاتی ئێوارەدا 100 دۆلار بە 147 هەزار مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات، بۆرسەی سلێمانی بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوام بووە و گەیشتوتە 147 هەزار و 500 دینار.
هاوكات لە بۆرسەی هەولێر و لە بۆرسەی بەغدا نرخەكەی گەیشتۆتە 147 هەزار و 600 دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق بەردەوام جەخت لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەكەنەوە.