دانە غاز: بەرهەمی نەوت و غازی هەرێم زیادی كردووە



كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئاشكرای دەكات، كە بەرهەمی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان لە چارەكی یەكەمی 2023 زیادی كردووە بە بەراورد بە هەمان كات لە ساڵی ڕابردوودا و دەشڵێت: “داهات و قازانجیان كەمی كردووە”.

كۆمپانیای دانە غاز لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ، كۆمپانیاكەیان لە چارەكی یەكەمی 2023 قازانجەكەی 50 ملیۆن دۆلاربووە، لەكاتێكدا لە چارەكی یەكەمی 2022، 54 ملیۆن دۆلاربوو، ئەمەش بە واتا ئەوەی بەراورد بە ساڵی رابردوو، قازانجەكەی 7٪ دابەزیوە، كە هۆكارەكەی پەیوەستە بە دابەزینی نرخی نەوت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، زیادبوونی بەرهەمی كێڵگە نەوتی و گازییەكانی هەرێمی كوردستان و كەمبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان، یارمەتیی كۆمپانیاكەی داوە قەرەبووی ئەو دابەزینە بكاتەوە، بەرهەمی ئەو كێڵگە نەوتییانەی كاریان تێدا دەكات، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 7٪ زیادی كردووە، بە جۆرێك كە 38 هەزار و 700 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە بەراورد بە 34 هەزار و 400 بەرمیلی ساڵی ڕابردوو.

دەشڵێت: “بەرهەمی گازی كێڵگەی كۆرمۆر لە مانگی یەكەمی ئەمساڵ، گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی 500 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا”.

د. پاتریك ئاڵمەند وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دانە غاز دەڵێت: “كۆمپانیاكەمان ئەنجامێكی دارایی و كارگێڕی تۆكمەی بەدەستهێناوە، ئەمە سەرەڕای ئەو ئاستەنگییەی لەبەردەم نرخی وزەدا دروست بوون.”

جەختیشی كردۆتەوە، سەرەڕای دۆخی پڕ ئاڵنگاری لە هەرێمی كوردستان و میسر، بەلام دانە غاز لە ڕووی داراییەوە بە پابەندی دەمێنێتەوە و سەرنجی لەسەر پاراستنی بەرهەم و دابەزاندنی تێچووەكان دەبێت.

خانمە هونەرمەند نازدار نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە
پێشت خانمە هونەرمەند نازدار نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە
دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
دواتر دۆلار گەیشتەوە بەرزترین نرخ
ەیوەندیدار