مووچەی مانگی چوار بە ١٨ ڕۆژ دابەشدەکرێت



وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە، لە ماوەی ١٨ ڕۆژدا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ خشتەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، پاش ئەوەی دوێنێ بەغدا ٨٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ١٤ ئەم مانگە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات، وەزارەتی تەندروستی لە ڕیزی یەکەمە.

لە ١٠ی مانگی ئایار خشتەی مووچەی مانگی نیسان بڵاودەکرێتەوە، لە ماوەی ١٨ ڕۆژدا دابەشدەکرێت. مووچەخۆران لە دواکەوتنی مووچەکانیان نیگەرانن، مووچەخۆرانی سلێمانیش نیگەرانیەکانیان دوو هێندەیە، ترسی دووبارە نەمانی پارە لە بانک و دواکەوتنی مووچەیان هەیە.

 

پێشبینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز و وێرانكەر دەكرێت
پێت پێشبینی بوومەلەرزەیەكی بەهێز و وێرانكەر دەكرێت
بەربەستە گەورەکانی بەردەم ئەردۆغان ئاشکرا کران
دوات بەربەستە گەورەکانی بەردەم ئەردۆغان ئاشکرا کران
پەیوەنیدر