لە نوسراوێکدا، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست خەڵک، بەرێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای هەڵەبجە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ یاسین مەحمود ڕەشید خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەردەبڕن بەرامبەر لەئەستۆگرتنی تێچووی ڕاگری شورای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
دەقی نوساروەکە؛
بۆ کۆمپانیای بەرێز؛ (بەڕێز – کاک مەلا یاسین)
بەناوی بەرێوەبەرایەتیمانەوە، بە پێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاڕاستە بکەین لە پای ماندووبوون و دڵسۆزیتان بۆ ئەنجامدانی دروستکردنی ڕاگری شورای بەڕێوەبەرایەتیمان و دابینکردنی بۆیاخ بۆ شورای بەڕێوەبەرایەتیمان، لە دڵسۆزیتان ڕێز دەگرین.
ئەریوان سەڵاح حەمە نوری
بەڕیوەبەری لاوانی هەڵەبجە