بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ -٥ – ٢٠٢٣، جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێک بگاتە بەغدای پایتەختی عێراق.
ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیری نەوتی ئێران لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیرانی نەوت و زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبا، کۆدەبێتەوە و تاوتوێی زیادکردنی ئاستی هاوکاریی وهەماهەنگییەکان لە کەرتی وزەدا دەکەن.
ئەم سەردانە، ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هاوبەشی ئێران و عێراق تایبەت بە کەرتی نەوت دێت کە لایەنی ئێرانی بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری نەوت بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و بازرگانی “ئەحمەد ئەسەدزادە” تیایدا بەشدار بوو.
سەردانەکەی وەزیری نەوتی ئێران، هاوکاریی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە هاوبەشەکان، هەناردەکردنی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، ڕاهێنان لە تەوەرە دیارەکانی ئامانجی سەردانەکەیەتی.