سەرەڕای هەوڵەکانی بانکی ناوەندی، دۆلار بەرزبووەوە



١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە ١٤٧ هەزار دینار نزیکدەبێتەوە، بانکی ناوەندیش نزیکی ٢٠٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە، ماوەی نزیکی دوو هەفتەیە بەردەوامە بەهای دۆلارە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەم دابەزینەی بەهای دینار لە کاتێکدایە، بەهای ڕۆژانە بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، ئەمڕۆش لەپێناو دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر لە ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی ٢٠٧ ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٢٥٧ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، ١٥٥ ملیۆن و ٩١ هەزار و ٢٥٧دۆلار بەشێوەی حەواڵە، ٥٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینە.

 

وەزیری نەوتی ئێران دێتە بەغدا
پێت وەزیری نەوتی ئێران دێتە بەغدا
لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژکرایەوە
دوات لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژکرایەوە
پەیوەنیدر