وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەستیان كردووە بە سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراك، كە لە 6 ماددە پێكهاتووە.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی و بە چاودێری لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی چوارەمی ئەمساڵ.
ڕاشیگەیاندووە، لە شارۆچكە و چارەدێیەكانەوە دەستیان بە دابەشكردن كردووە و هەروەها لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش بەشەخۆراك ڕەوانەی بریكارەكان كراوە.
ئاشكراشی كردووە، ماددەكان پێكهاتوون لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و نیسك.
كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك داوا لە هاووڵاتیان دەكات، سەردانی بریكارەكان بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و هەر بریكارێك سەرپێچی كرد لە شێواز و كێشانەی بەشەخۆراك، ئاگاداریان بكەنەوە.