عێراق بڕیاری ناردنی دەرمانی بۆ سلێمانی دەركرد



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، كە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و چارەسەری نەخۆشی هەوكردنی مێشك، بەشی پاڵپشتی لەبەغداوە ئامادەكرا و لە چەند ڕۆژی داهاتوو تەندروستی سلێمانی وەریدەگرێت.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەی شار و بەشێكی تری نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگایی سلێمانیمان كرد و داواكاریەكانی ئەوانمان وەرگرت، كەبەشی گرنگی نەبوونی دەرمان و پێداویستیە تەندروستیەكان بوو، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقمان كرد و ڕەزامەندی ئەوانمان وەرگرت بۆ ناردنی بەشە زیادەی پێویستی دەرمان و پێداویستیە پزیشكییەكان.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی كۆمپانیایی كیمیادیا سەر بەوەزارەتی تەندروستیمان كرد، پێیان راگەیاندین، كە بەشی پارێزگای سلێمانی ئامادەكراوە، تەنها ئەوە ماوە نوێنەری تەندروستی سلێمانی سەردانی بەغداد بكات بۆ وەرگرتنی.

ڕوونیشی كردەوە، ئەم بەشە زیادەیە بریتیە لە (دەرمان و پێداویستی پزیشكی، بەشە پێویستی چارەسەرەكـانی تایبەت بەنەخۆشی هەوكردنی مێشكی منداڵان، لیستێكی تایبەت بە نەخۆشخانە ڕاوێژكارییەكان).

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی كردەوە، بەردەوام دەبین لەهەوڵـەكانمان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیانمان و پڕكردنەوەی پێداویستی دامەزراوەكانی سلێمانی.

دایكێك مردنی منداڵەكەی بەچاوی خۆی بینی و خۆی كوشت
پێت دایكێك مردنی منداڵەكەی بەچاوی خۆی بینی و خۆی كوشت
سەعدی پیرە: هەموو كات كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامی منە
دوات سەعدی پیرە: هەموو كات كاك بافڵ دەڵێ كاك مەسعود مامی منە
پەیوەنیدر