سودانی بڕیاریدا 400 ملیاری دیكەش بۆ هەرێم بنێرێت



دوابەدوای ئەوەی ئەمڕۆ 400 ملیار دینار لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم كرا بۆ دابەشكردنی مووچە، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم بنێرێت.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، کە 400 ملیار دیناری دیکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، پێدەچێت تاوەکو کۆتایی هەفتەی ئایندە بگاتە هەرێم.

لای خۆشیەوە، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو بەغدا 400 ملیار دیناری دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.

وتوشیەتی، “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ڕەوانەکردنی 400 ملیار دیناری دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان دا”.

مەیینی هەنگوین چییە؟ ئەوە ئەسڵە یان عادی؟
پێت مەیینی هەنگوین چییە؟ ئەوە ئەسڵە یان عادی؟
كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
دوات كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر