كۆی 400 ملیارەكە گەیشتە هەرێم



دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 200 ملیار دیناری عێراق بۆ مووچە گەیشتە هەرێم، كەمێك لەمەوبەر 200 ملیارەكەی دیكەش گەیشت و بەوەش كۆی 400 ملیارەكە گەیشتۆتە هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە.

وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی 200ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هاوكات، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشكرای كرد، بڕی 200 ملیار دیناری دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا و بەوەش ئەمڕۆ 400 ملیار دینارەکە نێردراوە.

لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە چاوی لە پارەكەی عێراقە بەو پێیەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەسەر بڕیارەكەی دادگای پاریس ڕاگیراوە، كە عێراق لەسەر توركیا تۆماری كردبوو.

چەند جارێكیش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردۆتەوە، كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەن.

پەرلەمان پشووی ڕاگرت
پێت پەرلەمان پشووی ڕاگرت
پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
دوات پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
پەیوەنیدر