پارەی مووچەی مانگی 11 گەیشتە بانكەكان



پارەی مووچەی مانگی 11 گەیشتە بەشێكی زۆری بانكەكان و بڕیارە لە 1ی مانگی 12ەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بكرێت.

سەرچاوەیەكی ژمێریاری بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران وردبینی كراوە و بەشێكی زۆری بانكەكان تەمویلی مووچە كراون و چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچە.

وەك سەرچاوەكە ئاماژەی پێ‌ كرد، پێدەچێت لە ڕۆژی 1ی مانگی 12ەوە مووچەی لیواكانی پێشمەرگە بدرێت و لیستی مووچە ڕابگەیەنرێت و لە ڕۆژی 4ی مانگەوە (یەك شەممە) بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت”.

ئەگەرچی بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم دەبوو لە 25ی هەموو مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە بۆ سەرەتای مانگی دواتر دوادەخرێت و دابەشكردنی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.

بۆ زانینی كاتی دابەشكردنی مووچە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون.

هاوپەیمانییەكەی مالیكی: كازمی گەندەڵ بوو
پێت هاوپەیمانییەكەی مالیكی: كازمی گەندەڵ بوو
پێدانی قەرزێكی نوێ‌ بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
دوات پێدانی قەرزێكی نوێ‌ بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر