کام ئۆتۆمبێلە دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی؟



پێنج جۆر ئۆتۆمبێل دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی، بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک ١٠٠٠ دۆلار داشکاندن کراوە و ژمارەی تابلۆکەش دیارییە.

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی جۆری ئۆتۆمبێلەکانی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەی قیست و داشکاندن کارمەندانی تەندروستی دەتوانن بیکڕن، بەڵام پێویستی بە کەفیلە.

ئۆتۆمبێلەکان پێنج جۆری جیاوازن لە(Chery)  بریتین لە “Arrizo 6 ، Tiggo 2 pro، Tiggo 4 pro، Tiggo 7 pro، Tiggo 8 pro”.

١٠٠٠ دۆلار داشکاندن ، ژمارەی تابلۆ دیاریدەبێت، دەبێت لە ماوەی سێ ساڵدا قیستەکە بدرێتەوە کۆمپانیاکە، گرێبەستەکە لەنێوان کڕیار و کۆمپانیاکەدا دەبێت، مەرجەکانیش:

هەموو کڕیارێک دەبێت کەفیلی بکات، ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت بە ناو کڕیارەوە ئەگەر بە شێوەی کاش یاخود تاپۆی خانوو دابنرێت، ئەگەر بەشێوەی قیست بێت ناکرێت بە ناوی کڕیارەوە تا بڕی قیستەکە تەواو نەبێت، دەبێت پشتگیری سەندیکای هەبێت، پێشەکی ٪٤٠ قیستەکەوەردەگیرێت، داشکاندنەکە لەڕێی سەندیکاوە دەبێت.

کەسێک بە تۆمەتی دزینی ٣٠٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا
پێت کەسێک بە تۆمەتی دزینی ٣٠٠ ملیۆن دینار دەستگیرکرا
مامۆستایەک لێیدەدرێت و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت
دوات مامۆستایەک لێیدەدرێت و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت
پەیوەندیدار