مەسعود حەیدەر: رەنگەلە دوو ڕۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەکە بگاتە هەولێر



مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند ئەو 400 ملیار دینارەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم پێویستیەتی بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە هەولێر.

مەسعود حەیدەر بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە:”ئێمه‌ وه‌کو وه‌زاره‌تی دارایی دوێنێ یەکشەممە ڕێنمایمان داوه‌ به‌ بانکی ناوه‌ندی بۆ دیاریکردنی حیسابی هه‌رێمی کوردستان به‌و پاره‌یه.‌ پێشبینی ده‌که‌م له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا بانکه‌کان ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرنه‌ سه‌ر حسابی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لقی بانکی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر.”

وتیشی:” دەبێت بابه‌تی مووچە‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ بکرێت، ئه‌ویش به‌ دانانی یاسای نه‌وت و غازی فیدڕاڵی ده‌وڵه‌تی عێراقی و به‌ هه‌موارکردنی هه‌ندێک له‌ یاساکانی تر کە هه‌ن‌، بۆئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ببێته‌ یاسای ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی.”

ڕاشیگەیاند، “ئه‌گه‌ر له‌ عێراقدا ڕێزگرتنی ته‌واو هه‌بێت له‌ ده‌ستور و له‌ یاساکان، ئه‌و گرفتانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 2014 وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، ئه‌وکات ده‌توانرێت به‌ یه‌کجاری ئه‌م دۆسیه‌ی مووچه‌یه‌ دابخرێت ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێم ببێته‌ به‌شێک له‌ کۆی مووچه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.”

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئومێدی خۆی نیشاندا بەوەی”ئیتر بابەتی موچەی فەرمانبەران نەبێتە هەواڵی میدیا،” و ئەوەی بەستەوە بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق. ئەو پێشبینی ئەوەی کرد کۆتایی ئه‌م مانگه‌ یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.

لە کۆتاییدا مەسعود حەیدەر راشیگەیاند، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی کوردستان به‌فه‌رمی قسه‌ی له‌گه‌ڵ من کردووه‌ وه‌کو بریکاری وه‌زیری دارایی عێراق که‌ ئه‌و 400 ملیاره‌ بنێرینه‌سه‌ر حسابی ئه‌وان. مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی ده‌که‌ین، چونکه‌ دامه‌زراوه‌ی ده‌ستورین. جگه‌له‌وه‌ هه‌رشتێک بوترێت ئیجتهاداته‌ و له‌وانه‌یه‌ وه‌رەقه‌ی سیاسی بێت ئێمه‌ هیچ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ ناکه‌ین.”

کارکردن لە پڕۆژەکان دەبێتە سێ شەفت
پێت کارکردن لە پڕۆژەکان دەبێتە سێ شەفت
قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارم ئەنجامدا
دوات قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدارم ئەنجامدا
پەیوەنیدر