فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان كشایەوە



پەرلەمانتارانی كۆمەڵی دادگەری دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی كوردستان پێشكەش كرد.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەیوەندی بە حكومڕانی هەرێم و چارەنووسی هەرێم و ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە و هیوادارین لەكاتی خۆیدا بكرێت و دوانەخرێت.

وتیشی، “لە ڕابردوودا چەندین كۆبوونەوە كراوە بە سەرپەرشتی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكانیش و ڕێككەوتن لەسەر زۆربەی خاڵەكان ماوە و تەنها كورسی پێكهاتەكان ماوە ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ وەك فرۆكسیۆنی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی خۆمان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا كۆمەڵی دادگەری كوردستان بڕیاری دا لەسەرجەم پۆستەكانی پەرلەمان و پارێزگا و حكومەتە خۆجێییەكان بكشێتەوە.

بۆچی بەهای دینار دادەبەزێت؟
پێت بۆچی بەهای دینار دادەبەزێت؟
مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوە
دوات مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوە
پەیوەنیدر