مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەربارەی كۆبوونەوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “لە كەشێكی ئەرێنیدا تاوتوێی كێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەكانی بەردەم حكومەتی هەرێم كرا و هەردوولا كۆك بوون لە سەر چارەسەریی گشت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوكاری نێوان گشت كوتلە وەزارییەكانی ناو كابینە”.
ڕاشیگەیاندووە، “تیشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەكە و جەخت لەسەر پاراستنی تەبایی و یەكڕیزیی ناوخۆیی كرایەوە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان”.
ماوەی چەند مانگێكە قوباد تاڵەبانی و تیمی وزاری یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیان كردووە و بەهۆیەوە كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی قوڵتر بوونەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ چەند پرسێك دەگەڕێننەوە.