داخستنی بارەگای حزبە کوردییەکان سیاسییە



وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند داخستنی بارەگای حزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی سیاسییە، ٧٠٠ چەکداری داعش لە عێراق ماون.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبیژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، داخستنی بارەگای حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان گرێدراوە بە بڕیاری سیاسیەوە، نەک سەربازی.

حزبە کوردییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان لە هەرێم ترسی خۆیان لە هەبوونی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران ناشارنەوە، بەتایبەت پاش کۆبوونەوەی ئەمینداری باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق.

لەباری بوونی داعش لە عێراق و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئاماژەی بە بوونی هەماهەنگی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، دەڵێت “هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم له‌ ئاستێكی باڵادایه‌”.

ئاشکرای کرد، ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق ٧٠٠ چەکدار تێپەڕناکات، بەسەر مەفرەزەی سێ تا شەش کەسیدا دابەشبوون، داعش ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە، لە سەرجەم نەتەوە و توێژە جیاوازەکان چەکداریان هەیە، نوێنەرایەتی نەتەوەیەک یاخود لایەنێکی دیاریکراو ناکەن، پڕۆسە سەربازییەکانیش دژی داعش بەردەوامە و سەرکردەی گرنگیان لێ کوژراوە.

 

 

لە ١٨ دوکانداری کرێچی زانکۆی سلێمانی دەدرێت
پێت لە ١٨ دوکانداری کرێچی زانکۆی سلێمانی دەدرێت
حكومەتی هەرێم دەروازەیەكی نوێی نیودەوڵەتی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە
دوات حكومەتی هەرێم دەروازەیەكی نوێی نیودەوڵەتی لەگەڵ توركیا دەكاتەوە
پەیوەنیدر