فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە زاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتیی (زێت) لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە فەرمی دەكرێتەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “لە مەراسیمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەم هەفتەیە بە فەرمی سنووری نێودەوڵەتیی (زێت) بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا كار بۆ ئەوە دەكرێ تێیدا بزاڤی بازرگانی وەگەڕ بخرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی (زێت)، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.
کردنەوەی ئەم دەروازە نوێیە دوای ساڵێك لە كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای سەرەكیی دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دێت.