نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەندگیری لە سودانی کردووە



لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی داوای نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی کردووە، لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا سودانی یەکەم هەنگاو بۆ ئەو نێوەندگیریە دەنێت.

ڕۆژنامەی سەباح، زمانحاڵی فەرمی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە تا نێوەندگیری لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بکات، بە مەبەستی نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو حزبە.

داواکردنی دەستوەردان لە کاروباری هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بابەتێکی هەستیارە، ساڵانێکە بەغدا دوورە لە دەستوەردان لە کێشە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەرباری ناکۆکی و گرژییەکان بەڵام کورد لە بەغدا تا دوو ساڵی ڕابردووش بەردەوام یەک دەنگبووە.

لەگەڵ دەستپێکی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، کورد یەک دەنگ نەما، لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریشدا بە تەواوی ناکۆکییە سیاسیەکان کورد لە عێراق دەرکەوت، یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی کورد نەما.

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی بە محەمەد شیاع سودانی ڕاگەیاندووە ” بایکۆتی وەزیرەکانی یەکێتی حکومەتی هەرێم خزمەتی حکومەت ناکات، من و سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوامان لێکردن بگەڕێنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی سەباح، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێشخەری بۆ نێوەندگیری نێوان ئەو دوو حزبە دەکات.

 

 

 

 

 

 

 

بەتۆمەتی‌ سوكایەتیپێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
پێت بەتۆمەتی‌ سوكایەتیپێكردن‌ و هێرشكردنە سەر ژنێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەیە
دوات لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار تووشبووی تالاسیمیا هەیە
پەیوەنیدر