قوباد تاڵەبانی: كێشەكان زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئیجابی بووە و دەشڵێت: “كێشەكان زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووە و دەڵێت: “باسمان لەوەکرد لە ئێستادا هەندێک هەوڵ هەیە بە ئاراستەی هێوربوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان. هیوامان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بتوانین بەسەر بەشێکی زۆری کێشەکاندا زاڵ ببین”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئیجابی بووە و تەنها هەندێک خاڵی ناکۆک لەسەر کورسی کۆتاکان ماوە، کە ئەوانیش قابیلی چارەسەرکردنن و گەشبینین لە ماوەی نزیکی داهاتوودا ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.

سەبارەت بە كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانیش، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “ئەم كێشانە زیانیان بە پێگەی هەرێم گەیاندووە، هەربۆیە ئێمە وەك یەكێتی پێشتریش ڕامانگەیاندووە ئامادەین بۆ هەرجۆرە دەستپێشخەرییەك”.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كران، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند “ئێمە دەمانەوێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد بەشێوەیەكی ریشەیی و بۆ ماوەی درێژخایەن چارەسەربكەین و وتیشی ئەگەر بتوانین كێشەكانی ناوخۆمان لە هەرێم چارەسەر بكەین، بە یەكگرتوویی و یەكڕیزییەوە باشتر و ئاسانتر دەتوانین كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد بە جۆرێك چارەسەربكەین كە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت”.

 

لە یەك ساڵدا لە عێراق و هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك منداڵ لەدایكبوون
پێشت لە یەك ساڵدا لە عێراق و هەرێم زیاتر لە ملیۆنێك منداڵ لەدایكبوون
لیستێكی ناوی حاجییانی سلێمانی بڵاوكرایەوە
دواتر لیستێكی ناوی حاجییانی سلێمانی بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار