داوای بەپەلە ڕاگرتنی هێلكەی بەشەخۆراك دەكرێت



ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای بەپەلە ڕاگرتنی ئەو بەشەی هێلكە دەكات، كە بەبێ‌ مۆر و بەروار بەسەر بریكارەكانی خۆراك دابەشكراوە و دەشڵێت: “مەترسی تەندروستی هەیە و دەبێت هاووڵاتیان قەرەبوو بكرێنەوە”.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێویستە دەست بەجێ بابەتی دابەشکردنی ئەو هێلکانە ڕابگیرێت، کەهیچ بەروارێکیان لەسەر نیە و بەشێکیان تێکچوون، چونكە هیچ بەروارێک لەسەر هێلکەکان و کارتۆنەکان نەنوسراوە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، داواکارم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەرخەت سەبارەت بەو بابەتە، کەمەترسی تەندروستی بۆ سەر هاووڵاتیان دروست دەکات و ڕوونکردنەوەی پێویستی لەوبارەوە بدرێت و هاووڵاتیانیش قەرەبوو بکرێنەوە.

لیستێكی ناوی حاجییانی سلێمانی بڵاوكرایەوە
پێشت لیستێكی ناوی حاجییانی سلێمانی بڵاوكرایەوە
ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێ‌ كەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێ‌ كەوتەوە
ەیوەندیدار